ناس کورد-
وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق، تۆمارکردنی نزیکەی 200 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، هەشت توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، شەش هەزار 503 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان ئەنجامداوە و تیایدا 197 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات له تهواوی پارێزگاكانی عێراقدا (153) توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
بەگشتی تائێستا لەعێراق چوار هەزار و 469 توشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 197 کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و 738 توشبووش چاکبوونەتەوە.