ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، زۆر خراپی بەسەر ڕووسیادا هێناوە و ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی وڵاتەکە لەوە تێدەگات، دەشڵێت، هەر لەبەر ئەوەیە پۆتن نایه‌وێت جارێکی‌تر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا سەرکەوتووبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ترەمپ ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2020، له چاوپێکەوتنێکی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی "Full Measure"ڕایگەیاند:"هەرچەندە پەیوەندی باشم لەگەڵ پۆتن هەیە، بەڵام زۆر خراپم به‌سه‌ر رووسیادا هێناوه، پوتن باش له‌و بابەتە تێده‌گات".
وتیشی: "هەر لەبەر ئەوەیە پێدەچێت پۆتن نه‌یه‌وێت من لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆکایەتی ئەمریکا سه‌ركه‌وتووبم".
هاوکات، ترەمپ دیموکراتەکانی ئەمریکای بە حزبێکی بەهێزی گەندەڵ وەسفکرد و ڕەخنەی توندی لێگرتن.
وتەکانی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا لەساڵی 2016، هەندێک لایەنی ئەمریکی ووسیایان به ده‌ستتێوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە تۆمه‌تبار كرد.