گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەژن لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێم چۆن بەڕێوەچوو؟

2020.05.24 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
جەژن لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێم چۆن بەڕێوەچوو؟

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر خواردنی جەژن ئامادەکراوە و نەخۆشان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە جەژنیان کردووە، دەشڵێت، 22 نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون و تەندروستی دووانیان تاڕادەیەک زۆر باش نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری ئایاری 2020 کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، 54 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندان.

 

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا 22 نەخۆشی ڤایرۆسەکە لە پارێزگای هەولێر لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان".

 

وتیشی، لەو ژمارەیە دوو لە توشبووان باری تەندروستییان زۆر باش نییە و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکردن هەبووە و ئەوانی دیکە سەرجەمیان تەندروستییان باشە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر سەبارەت بە مەراسیمی جەژن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر، ئاماژەی بەوەکرد، کارمەندانی نەخۆشخانەکە بەردەوامن لە ئەرکی خۆیان و بەهۆی جەژنیشەوە جیاواز لە ڕۆژانی دیکە هەروەک ماڵەوە خواردنی تایبەت بە جەژن ئامادەکراوە و نەخۆشان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە جەژنیان کردووە.

 

لەئێستادا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵکشاندایە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان 475 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 403 کەسیان چاکبوونەتەوە و 54 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە ماون.