کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
هۆشداری دەدرێت لە مەترسییەکی گەورە لەسەر پرۆژەی ئاوی "دوکان-سلێمانی" کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت هاوینی ئەمساڵ "سلێمانی بێ ئاو دەبێت".
محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ناس کورد ڕایگەیاند: " ڕۆژی 6ی نیسانی 2019 دوای بهدواداچونێکی مەیدانیم بۆ كێشهكانی پڕۆژهی ئاوی (دوكان ـ سلێمانی) هێڵی دوو، بۆم دەرکەوت کە لهكۆی 56 پهمپی ئاو، تهنها 26یان كاردهكهن".
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانی وتیشی، پڕۆژەکە لهچوار وێستگهی سهرهكی (تاسڵوجه، كۆتهڵ، پیرقوربان و قهشقۆڵی) پێكدێت و ههریهكهیان 14 پهمپ لهخۆدهگرن، کە هەندێکیان لە کۆی 14 پەمپ تەنها 5 پەمپیان کار دەکەن، کە ئەمەش ڕەنگە لە هاویندا کێشەیەکی گەورە دروستبکات و بەشێکی زۆری خەڵکی سلێمانی بێ ئاو بن.
"لە وەرزی هاویندا کەش و هەوا گەرمە و هاوڵاتیان پێویستیان بە ئاوی زیاترە، بۆیە ئەو پەمپانە فشارێكی زۆریان لەسەر دەبێت و ناشتوانرێت بە نۆرە کاریان پێبکرێت، چونکە خۆی بەشێکی زۆری کار ناکات، بۆیە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئەو 26 پەمپەش دروست دەبێت کە کار دەکەن، پێویستە بە زووترین کات هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو مەترسییە بدرێت"، محەمەد ڕەسوڵ وای وت.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانی ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوێکیان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و داوایان کردووە بەزووترین کات هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بدەن، ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕایانگەیاندووە بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەن.
بەپێی وتەی محەمد ڕەسوڵ، دوو کۆمپانیا ڕاسپێردراون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام کارەکانیان زۆر خاوە و ئەگەر پەلە نەکرێت لە کارەکان، ئەوا ناتوانرێت هاوینی ئەمساڵ هاوڵاتیان لە کێشەکە ڕزگار بکەن.
ئەگەرچی ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی باران باریندا بارانێکی زۆر دەبارێت، بەڵام بەهۆی کەمی بەنداوەکان و بوونی کێشە لە پڕۆژە و هێڵی ئاودا زۆر جار لە وەرزی گەرمادا هاوڵاتیان تووشی گرفتی کەم ئاوی دەبن.