ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی توشبوویەکی کۆرۆناوە لە سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە و ڕاستەوخۆ کەرەنتینە کراوە و تێکەڵی هاووڵاتیانی سنورەکە نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە ئەو هاوڵاتیەی کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕاگەیاندرا، ئەو هاوڵاتیە دوای ئەوەی لەوڵاتی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەراوەتەوە هەرێمی کوردستان لەشار ی سلێمانی کەرەنتینکراوەو دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو هاوڵاتیە بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاوەتەوە سنوری ڕاپەڕین و تێکەڵی هاوڵاتیانی سنورەکە نەبووە".
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان 475 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 403 کەسیان چاکبوونەتەوە و 54 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە ماون.