گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

2020.05.23 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی هەشت حاڵەتی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند کە شەش کەسیان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە پێنج ئافرەتی تەمەن ٦٧ و ٤٧ و ٤٧ و ٣٨ و ٣٧ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٥٧ و ٣٧ و ٢٦ ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە.

 

ڕونیشکراوەتەوە،  شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.