گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیسان گردبوونەوە لە دهۆک ئەنجام درا.. سێ چالاکی تر دەستگیرکران

2020.05.23 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
دیسان گردبوونەوە لە دهۆک ئەنجام درا.. سێ چالاکی تر دەستگیرکران

ناس کورد-

ئێوارەى ئەمڕۆ جارێکی تر مامۆستایان و چالاکانی دهۆک لە بەردەم دادگای شارەکە گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەروارییان کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان سێ چالاکیان دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئەمڕۆ شەممە، 23ی ئایاری 2020، لەدوای گردبوونەوەیان، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ڕێگریان کرد لێیان و سێ چالاک و مامۆستا دەستگیر کران.

 


پەیامنێری ناس کورد وتی، مێھڤان بەروشکی، ئومێد حاجی و دڵشاد گوھەرزی ناوی هەر سێ دەستگیرکراوەکەیە.