ناس کورد-
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە ڕۆژانی جەژندا لە سەرانسەری هەرێم جێبەجێ دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکات وەک جاران پابەندی بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 23ی ئایاری 2020، ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەدوای جەژن سەرجەم ڕێکار و هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى.
ئاماژەى بەوەشکرد، نوێژی جەژن سونەتە، لە هیچ ناوچە و ئیدارە و پارێزگایەک ڕێگەپێدراو نییە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
وەزیری ناوخۆی هەرێم وتیشی، مەترسییەکانی کۆرۆنا ئێستا لە جاران بەهێزترە چونکە سەرچاوەکەى نادیارە و "پێشبینی دەکەین ژمارەیەکی زۆرتری توشبوو لە هەرێم تۆمار بکرێت."
ڕاشیگەیاند، "با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین کە ڤایرۆسەکەى ئێرە جیاوازە و بەرگرى جەستەى خەڵکک لێرە بەهێزترە، هەموو ئەوانە دەنگۆن و نابێت کەس بڕوایان پێ بکات"
وتیشی، "ژمارەیەکى زۆرى کورد لە دەرەوە و لە ڕۆژهەڵاتیش گیانیان لەدەستداوە، ئەو پڕوپاگەندانە موزایەدەیەکى سیاسیشی لەپشتەوەیە."