ناس کورد-
بۆ یەکەمجار لەدواى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە شارى وهانى چین لەکۆتایی ساڵى ڕابردوودا، هیچ توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لە چین تۆمارنەکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین ئەمڕۆ (شەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، رۆژى هەینى هیچ حاڵەتێکى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، لەکاتێکدا ڕۆژى پێنج شەممە چوار توشبوو تۆمارکرابوو.
چین پاشەکشەیەکى گەورەى بەخۆوە بینیوە لەژمارەى توشبووانى ناوخۆیی لە مانگى ئازارەوە تا ئێستا، دواى ئەوەى رێوشوێنى توندى گرتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ڤایرۆسەکە.