ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى دوو توشبوى نوێى کۆرۆناى لەشارى دهۆک، راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".
لە راگەیەندراوەکەدا ناسنامەى دوو توشبووە نوێکە دیارى کراوە کە بریتین لە "دوو پیاو یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو دوو هاووڵاتییە هەردووکیان لە شاری بەغداد گەڕاونەتەوە.