گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

2020.05.22 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

ناس کورد-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی و زیاتر لە دۆلارێکی نرخەکەی لەدەستدا، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 34 دۆلار و 98 سەنتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی، 22ی ئایاری 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 34 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی گەیشتە 36 دۆلار و 59 سەنت.

 

هاوکات نرخی نەوتی تەکساس زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی و  بەرامبەر 31 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە  بەرامبەر 34 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابوری جیهان، لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی کە هاوشێوەی نەبووە لە مێژوودا، بەشێوەیەک نرخی نەوتی خاوی تەکساس بۆ ئاستی ژێر سفر دابەزی.