کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
.
پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولە کوژرا و یەکێکیش کە پاسەوانی بووە بریندار بوو، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کوژراوەکە باوکی ئەو کچە بووە کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە باخی دایک لە شاری سلێمانی کوژرا.
.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مامەیارەی شاری سلێمانی کوژرا ناوی (مەلا عومەر)ە و بە دەستڕێژی گوللـە کوژراوە و کەسێکیش کە پاسەوانی بووە برینداربووە.
.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسە لەکاتی دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکەیدا، ئۆتۆمبێلێکی دیکە بە بەردەمیدا ڕۆیشتووە و دەستڕێژی گولـلەی لێکردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و پاسەوانەکەشی برینداربووە و برینەکەی مەترسیدارنییە.
.
ئەو سەرچاوە ئاگادارەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی بۆ ناس ئاشكراکرد، عومەر ڕەزا، ناسراوە بە (مەلا عومەر) باوکی ئەو کچە بووە کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە پارکی دایک لە شاری سلێمانی کوژرا.
.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016، سنور عومهر رهزا کە تەمەنی 21 ساڵ بوو لە ناو پارکی دایکی شاری سلێمانی کوژرا.
.
دوای کوشتنی سنور، کەسوکارەکەی ئامادەنەبوون تەرمەکەی وەربگرنەوە، هەروەها هەڕەشەیان لەهەر کەسێک دەکرد کە تەرمەکە وەربگرێت و بینێژێت، ماوەیەکی زۆر رێکرخراوەکانی ژنان لە سلێمانی لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەت لەهەماهەنگیدابوون بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکە، پاش 24 ڕۆژ لە ڕووداوەکە توانرا تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.
.
.