ناس کورد-
بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کە ئاڕاستەی پەرلەمانتارای سەرجەم خولەکان کراوە، داواکراوە هەر پەرلەمانتارێک موچەی خانەنشینی ڕەتدەکاتەوە، دەتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات بۆ ئەو مەبەستە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره 958/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 21\5\2020، بە واژووی ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى په‌رله‌مانتارانى خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین له‌خوله‌كانی پێشووتر له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرد".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌توانن له رێكه‌وتى 2020/7/1 ه‌وه بۆ ماوه‌ى (30) رۆژ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.