گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عیراق؛ ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکرایەوە

2020.05.21 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
عیراق؛ ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژکرایەوە

ناس کورد-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 31ی ئایار درێژکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 31ی ئایاری 2020، درێژکردەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.

 

بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.