کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عه‌مار میرداڤی
.
قۆناغی دووەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆی سەر بە قەزای شەنگال دەستیپێکرد و بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان تا سه‌ره‌تای مانگی ئایندە به‌رده‌وام ده‌بێت.
.
ئه‌مرۆ قوناغی دووه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی گۆندی كۆچۆی سه‌ر قه‌زای شنگال دەستپێکرد، به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، ئەو قوناغه تا سه‌ره‌تای مانگی ئایدار به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پێنج بۆ شەش گۆڕی به كۆمه‌ڵ له گۆندی كۆچ‌و هه‌ن.
.
قوناغی یه‌كه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له 15ی ئاداری ئەمساڵ بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکرد و تا 12ی نیسانی خایاند کە تێیدا نزیكه‌ی 30 روفات دۆزرانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامەکانی قوناغی یه‌كه‌م ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا، بڕیاردرا قۆناغی دووه‌میش دەستپێبکرێت.
.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له كردنه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی قه‌زای شنگال بریتین کە؛ فه‌رمانگه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌زگای شه‌هیدان، پزیشكی داد له به‌غدا، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، ده‌سته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌كانی دهۆك، هه‌روه‌ها رێكخراوی نیوده‌وله‌تی ئای تی ئێم پی سه‌رپه‌رشتی ته‌وای كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
.
بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له سنوری قه‌زای شنگال 72 گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌ن، جەختیشیکردەوە کە بە پێی پێوه‌ری نیوده‌وڵه‌تی و رێوشوێنی یاسایی و پزیشكی و به ئاماده‌بوونی پسپۆرانی نیوده‌وڵه‌تی پرۆسه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت.
.
.