ناس کورد-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جەژن بۆنەیەکی پیرۆزی موسڵمانانە و ڕێگای لێناگرن، بەوتەی خۆی نوێژی جەژنیش ئەنجامدەدرێت و داوا دەکات لە مەراسیمی نویژی جەژندا مامۆستایانی ئایینی ڕێنمایی هاووڵاتیان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامێکدا سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: "هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دانیشتووانی گه‌رمیان به‌ناوی سه‌رجه‌م یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنووری گه‌رمیانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین،ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆهه‌موولایه‌ك".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وبلاوبوونهوهی ئه‌و ڤایرۆسه له‌ووڵاتانی دراوسێ و عێراق و كوردستاندا حكومه‌تی هه‌ریم رێوشوێنی ته‌ندروستی گرته‌به‌ر، ئێمه له‌گه‌ڵ هاوڕێینمان له‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ره‌ڕای هاوسنوریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆماركرابوو هه‌میشه ڕه‌چاوی دۆخی دارایی و باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی خۆمانمان كردووه ئاسانكاری زۆرمان بۆكردوون بۆئه‌وه‌ی بژێوی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران و ته‌واوی چین و توێژه جیاجیاكان ڕانه‌وه‌ستێ".
لە پەیەماکەی سەڵاح کوێخا دا ئەوەش هاتووە: "جێبه‌جێكردنی بڕیار و رینماییه ته‌ندروستییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له‌یه‌ك كاتدا پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانمانه، خۆشبه‌ختانه له‌ڕابردوودا خه‌ڵكی گه‌رمیان به‌شیوه‌یه‌كی زۆرباش هاوكاربوون له جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیار و ڕینماییهكدا كه دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "وه‌ك ده‌زانن سوپاس بۆخوا گه‌رمیان شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و هیچ حاڵه‌تێكی تیدا تۆمارنه‌كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان وایه هێشتا گرتنه‌به‌ری ریوشوێنی خۆپارێزی و ته‌ندروستی له‌لایه‌ن ههرتاكێكهوه پێویستییه و ناكریت غافڵ بین له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە: "سه‌باره‌ت به ڕۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌رپرسیارێتی حكومه‌تمان له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندووه‌و وه‌كو ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكمان ده‌ركردووه، كه‌تیایدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌خۆپارێزی و خهڵكپارێزی و داوامان وایه سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌مبكه‌ینه‌وه، جه‌ژن ڕۆژێكی پیرۆزه لای موسوڵمانان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ئێمه ڕیگای لێناگرین، به‌ڵكو ته‌نها داوامان وایه پابه‌ندبین به رینماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه".
سەڵاح کوێخا لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: "داواده‌كه‌ین مامۆستایانی ئاینی به‌ریزیش له‌مه‌راسیمه‌كانی نوێژی جه‌ژندا بۆ هه‌مووانی ڕوونبكهنهوه كه خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رینماییه ته‌ندروستییه‌كان جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تییه هاوكات ئه‌ركیكی ئایینیشه".