ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕەتیدەکاتەوە حکومەت ئاگاداری ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک بەندکراوبێت لەسلێمانییەوە بە کەرکوک کە بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابن و دەڵێت، نه له‌كاتی گرتن و نه له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ئاگاداری بابه‌ته‌كه نه‌بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەڕادەستکردنەوەی 176 تۆمەتباری تیرۆرست لە سلێمانییەوە بۆ کەرکوک، هەروەها لێرە و لەوێ هەندێک لێدوان بڵاودەکرێنەوە کە گوایە ئەو کارە بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نە لەکاتی گرتن و و نه له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ئاگاداری بابه‌ته‌كه نه‌بوون".
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان رێكار و میكانیزمی خۆی هه‌یه، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به یاسا و رێنمایی رێكخراوون و بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه به‌ده‌ر له‌م میكانیزمانه ئه‌نجامدراوه".