گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوێک لە وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

2020.05.21 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند و بەگوێرەی بڕیاری حکومەت لە رۆژی یەکشەممە تا رۆژی پێنجشەممە پشوو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام‌ ده‌بێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌ پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، جەژنی ئەمساڵ بۆ هاووڵاتیان جیاواز دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ هەر سێ ڕۆژی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و سەرجەم شوێنە گشتییەکان دادەخرێن.