کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
.
نێچیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی ئەنفال پەیامێک ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێویستە حکومەتی عێراقی قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە.
.
لە ساڵیادی 31 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند: "سەرباری هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکی سیاسی وڵات، ساڕێژکردنەوەی برین و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال دەبێت کاری سەرەکی حکومەتی عێراق بێت".
.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن جگە لە هاوخەمی و یادکردنەوەی ئەنفال، هاوکاری تەواوی کەسوکاری ئەنفال بن بۆ زیندووکردنەوەی زێدی خۆیان و باشترکردنی هەلومەرج ژیانیان.
.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ئێمە نابێت هەرگیز قوربانیانی ئەنفال لەبیربکەین، با ئەمڕۆ و سبەینێ و هەموو ڕۆژێک یادیان بکەینەوە".
.
ڕۆژی 14ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی یادکردنەوەی شاڵاوەکانی ئەنفال دەستنیشانکراوە، کە تێیدا یادی ئەو دەیان هەزار قوربانییە دەکرێتەوە کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لەناوبران.
.
.