گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تيشكۆ چۆن ئاشكرا كرا؟

چيرۆكى ئەو كوڕە كوردەى خۆشەويستە سويديەكەى كوشت و پارچە پارچەى كرد

2020.05.21 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
چيرۆكى ئەو كوڕە كوردەى خۆشەويستە سويديەكەى كوشت و پارچە پارچەى كرد

ناس کورد-

چيرۆكى خۆشەويستى تا مردن يەكێكە لەو چيرۆكانەى كە بوە هۆى ديارنەمانى كچێكى سويدى بەناوى Wilma Andersson تەمەن 17 ساڵ ئەويش لەسەر دەستى خۆشەويستەكەى كە كوڕێكى كوردى تەمەن 23 ساڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕۆژى 14\11\2019 ويڵما ديار نەما و ئەوەش شۆكێك بوو بۆ سويديەكان و دەيان كەس وەك خۆبەخش دەستيان كرد بە گەڕان بەدوايدا يەكێك لە وانەش "تيشكۆ ئەحمەد شاباز"ى  خۆشەويستى بوو، سەرەنجام دواى 10 ڕۆژ لە گەڕان پۆليس پارچەيەك لە جەستەى ويڵماى دۆزيەوە و سەرەنجام زانرا كە كوژراوە.

 

پۆليس سەرەتا پێى وابوو كە لەو ڕۆژەى ديار نەماوە ويڵما كوژراوە، بكوژەكەش كەس نەبوو جگە لە تيشكۆى خۆشەويستى، دواى ئەوەى كوشتويەتى تەرمەكەشى پارچە پارچە كردوەو شاردويەتيەوە، پۆليس دەستبەجێ ناوبراويان دەستگيركرد، لەو كاتەوە ڕاگيراوە و لێكۆڵينەوە لەگەڵيدا بەردەوامە تا ڕۆژى هەينى ڕابردوو تۆمەتى كوشتنى ويڵمايان دايە پاڵى بەڵام ناوبراو ڕەتيكردەوە، تۆمەتەكەش كوشتنى بە ئەنقەستە و ئامادەكارى كراوە بۆ ئەوەى 26 ى ئەم مانگە دادگايى بكرێت.

ويڵما لەگەڵ تيشكۆ لەيەك شوقەدا دەژيان ئەو ڕۆژەى ديار نەما بەيەكەوە چونەتە شوقەكەيانەوە و بوە بە شەڕيان و دەنگە دەنگى شەڕەكە گەيشتوەتە دراوسێكانيشيان، بەتايبەتى دەنگى كۆكردنەوەى كەلوپەلەكەى و هەڕەشەى جێهێشتنى شوقەكە كە لەو كاتەدا پێى وتوە چيتر نايەوێت لەگەڵيدا بێت.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكان، تيشكۆ ئارامى و مێشكى لەدەستداوە و چوەتە چێشتخانەكەى ماڵەوە و چەقۆيەكى هێناوە و ويڵماى كوشتوە.

پۆليس سەرجەم ڕێوشوێنەكانى بۆ گەڕان بەدواى ويڵمادا بەكارهێناوە لەوانەش سەگ و درۆن، شەو و ڕۆژ گەڕانەكان بەردەوام بون و مەلەوان و ئەندامانى تايبەت بە گەڕان و خۆبەخشانيش بەردەوام بون، تا سەرى بە بڕدراوى دۆزرايەوە كە خرابوە جانتايەكى گەشتكردنەوە.

 

تيشكۆ جانتاكەى لە نزيك شوقەكەيدا شاردبوەوە و دايك و باوكى ويڵما جارێك سەردانى شوقەكەيان كردبوو وە پێى وتبون كە كچەكەيان ڕۆشتوە، بەڵام باوكى ويڵما كانتۆرى ناو ماڵەكەى بە كراوەيى بينيوە كە جانتاى دەستى و چاكەتەكەى ويڵماى هێستا تێدا بوە.

 

دواى ئەوەى گومانى ئەوە لاى دايك و باوكى ويڵما دروست دەبێت كە تيشكۆ كچەكەيانى كوشتبێت هەمان گومانيش لاى پۆليس هەبوە، بۆيە دەستيان كرد بە گەڕان بەدوايدا و سەرى ويڵمايان دۆزيوەتەوە، بەڵام تائێستاش پاشماوەى جەستەى ديار نييە.