گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆڕەك و ئاسیا سێڵیشی تێدایە  

عێراق؛لەڕێگەى دادگاوە قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن وەردەگیرێتەوە 

2020.05.21 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛لەڕێگەى دادگاوە قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن وەردەگیرێتەوە 

ناس کورد- 

لیژنەی راگەیاندن و گەیاندن لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نوسراوێكیان لەدادگای باڵاوە بەدەستگەیشتووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن كە لەناویاندا كۆڕەك و ئاسیا سێڵی تێدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نەعیم عەبودى، سەرۆكی لیژنەی راگەیاندن و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، لیژنەكەیان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە نوسراوێكی بەدەستگەیشتووە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بڕیارەكانی ئەنجومەنەكەیان بۆ تانەدان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن جێبەجێ دەكرێت و ئەو بڕیارانەی كە دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان لەبارەی قەرزی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنەوە دەریكردوون بەهای یاساییان نیە.

 

عەبودى ڕوونیشی كردووەتەوە، بەوەش بڕێكی زۆر لەداهات بۆ خەزێنەی عێراق دەگەڕێتەوە كە قەرزی سەر ئەو كۆمپانیایانەن و ئەو فەرمانەش لەنزیكترین كاتدا بەپەلە جێبەجێ دەكرێن.

 

پێشتریش لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، جموجۆڵێک لەدادگا بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنی عێراق لەئارادایە.

 

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەكە باسی لەوە كرد، كۆی قەرزی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن لەعێراقدا دەگاتە تریلیۆنێك و نۆ ملیار دینار، نیوەی زیاتر دەكەوێتە سەر كۆڕەك و بەشەكەی تری ئاسیا سێڵ و زەینی عێراق.

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، جموجۆڵێک لەلایەن دادگاوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانە هەیە و كۆمپانیاكانیش مافی تانەدانیان لەبڕیارەكانی دادگا هەیە.

 

جبوری ئەوەشی ڕوونكردنەوەتەوە، بەشێك لەو قەرزانە بەشێوەیەكی كۆتایی یەكلایی نەكراونەتەوە، هەندێكیان لەڕێگەی سەرپێچی و غەرامەوەیە و هەندێكی تریش لەڕێگەی بەكارهێنانی بژاردەیەكەوە كە رێكکەوتنیان لەسەر نەكراوە.