کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕی بۆ كردنەوەی كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لە قەزای شارەزوور و بەشی (باخچەی منداڵان) سەر بە كۆلێژی ناوبراو.
.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم كە واژووی د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە و ئاڕاستەی زانکۆی هەڵەبجە کراوە، ئاماژە بەوەکراوە، ڕەزامەندیان نیشانداوە بەکردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لە قەزای شارەزوور.
.
هەروەها ڕەزامەندییان نیشانداوە بە کردنەوەی باخچەیەکی منداڵان سەربە کۆلێجی ناوبراو.
بەپێی نوسراوەکە پێشتر و لە ساڵی 2018 زانکۆی هەڵەبجە داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردبوو بە کردنەوەی بەشی ناوبراو لە قەزای شارەزوور.