گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵگرى عێراق دەستگیرکردنى پاڵیۆراو بۆ جێگرتنەوەى بەغدادى راگەیاند و پەنتاگۆن رەتیکردەوە

2020.05.21 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگرى عێراق دەستگیرکردنى پاڵیۆراو بۆ جێگرتنەوەى بەغدادى راگەیاند و پەنتاگۆن رەتیکردەوە

ناس کورد-

لەگەڵ ئەوەى دەزگاى هەواڵگرى عێراق بە وێنەوە هەواڵى دەستگیرکردنى کەسێکى بەناوى عەبدولناسڕ قەرداش، پاڵێوراو بۆ جێگرتنەوەى ئەبوبەکر بەغدادى بەناو خەلیفەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعشى بڵاوکردەوە، بەڵام وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پەنتاگۆن) رەتیکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى سکاى نیوز، وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پەنتاگۆن) هەواڵى دەستگیرکردنى جێگرەوەى ئەبوبەکر بەغدادى بەناو خەلیفەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعشى رەتکردۆتەوە.

 

رەتکردنەوەى هەواڵەکە لەلایەن پەنتاگۆنەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکانى عێراق و جیهان راگەیەندراوێکى دەزگاى هەواڵگرى عێراقیان بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە دەستگیرکردنى عەبدولناسڕ قەرداش کردووە کە وەک پاڵێوراو بۆ جێگرتنەوەى ئەبوبەکر بەغدادى ناسێنراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى دەزگاى هەواڵگرى عێراق "ئۆپراسیۆنى دەستگیرکردنى قەرداش بەگوێرەى چەند زانیارییەکى وردى هەواڵگرى ئەنجامدراوە".

 

لە راگەیەندراوەکەى دەزگاى هەواڵگرى عێراقدا رونکراوەتەوە کە قەرداش یەکێک بووە لە پاڵێوراوانى جێگرتنەوەى بەغدادى کە لەشارى ئیدلیب لە سوریا لەلایەن هێزێکى تایبەتى ئەمریکاوە کوژرا.