گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە

سێ چارەسەر بۆ تێپەڕاندنى قەيرانى دارايى عێراق پیشنیاردەکرێت 

2020.05.20 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
سێ چارەسەر بۆ تێپەڕاندنى قەيرانى دارايى عێراق پیشنیاردەکرێت 

ناس کورد- 

ئەحمەد مەزهەر جبورى، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، سێ چارەسەر هەيە بۆ بەرەنگاربونەوەى قەيرانى دارايى عێراق و لەهەمان كاتيشدا داوا دەكات كە مەلەفى خاڵە سنوريەكان بدرێتە دەست دەزگاى دژە تيرۆر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەد مەزهەر لەلێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكرد، موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە و ئەوان هۆكارى قەيرانى دارايى عێراق نين، بۆيە لەسەر دەوڵەت پێويستە كە چارەسەرى واقعى بۆ قەيرانەكە بدۆزێتەوە بەبێ بڕينى موچەى فەرمانبەران تەنانەت بەبێ بڕينى دەرماڵەكانيان.

 

باسى لەوەشكرد، 3 چارەسەر هاوكار دەبن لە تێپەڕاندنى بەشێكى گەورەى قەيرانى دارايى و ديارترينيان گومرگ و باج و بەهێزكردنى مەلەفى پيشەسازى و كشتوكاڵە، هەروەها داواش دەكات كە دەزگاى دژە تيرۆر بنێردرێنە خاڵە سنوريەكان بۆ كۆنترۆڵكردنيان، چونكە لەو بڕوایەدایە خاڵە سنورییەکان لەژێر كۆنترۆڵى  "مافياكانە" بۆيە بەشێكى زۆر لە داهاتەكەيان دەچێتە گيرفانى ئەوانەوە.

 

جبورى رونیکردەوە، بارودۆخى دارايى زۆر خراپە و قەيرانەكە گەورەيە، كۆنترۆڵكردنى گومرگ و خاڵە سنوريەكان ساڵانە مليارەها دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت و ياريدەدەر دەبێت لە چارەسەركردنى بەشێكى قەيرانەكە، جەختیش دەكاتەوە كە سەرۆكوەزيران پەنا بۆ قەرزى دەرەكى دەبات بۆ دابينكردنى پارە بۆ خەرجيەكان لەوانەش موچە.

 

دابەزينى نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو بوەتە هۆى دروستكردنى قەيرانى دارايى لە عێراق، تەنانەت گەيشتوەتە ئەو ئاستەى كە دابينكردنى موچەى فەرمانبەران قورس بووە.