گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: كەسێك ئەو گەمژەيە تێبگەيەنێت كە بێتوانايى چين بوە هۆى كوشتنى خەڵكێکى زۆر 

2020.05.20 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: كەسێك ئەو گەمژەيە تێبگەيەنێت كە بێتوانايى چين بوە هۆى كوشتنى خەڵكێکى زۆر 

ناس کورد- 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا رایگەیاند، بێتوانايى چين لە ئيدارەدانى قەيرانى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوە هۆى گيانلەدەستدانى ژمارەيەكى زۆر خەڵك لە جيهاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ترەمپ لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى، گەمژەيەك لە چين بەياننامەيەكى دەركردوە هەموانى تۆمەتبار كردوە جگە لە چين، بە بڵاوكردنەوەى پەتا كە بوەتە هۆى گيانلەدەستدانى هەزارەها كەس.

 

ترەمپ باسى لەوەشكردوە، زۆر سوپاسگوزار دەبم ئەگەر بۆ ئەو گەمژەيەى ڕون بكەنەوە كە، تەنها بێتوانايى چين بوە هۆى كوشتنى بە كۆمەڵى خەڵك لە جيهاندا نەك هيچ شتێكى تر.

 

ماوەيەكە ترەمپ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە، ئەگەر چين لە شارى ووهان كە تێيدا ڤايرۆسى كۆرۆنا دەركەوت بەشێوەيەكى بەرپرسانە مامەڵەى بكردايە ئەوا دەتوانرا ڕێگە لە مردنى ئەو خەڵكە زۆرە بگیرێت كە بەهۆى كۆرۆناوە گيانيان لەدەستدا.

 

سەرۆکى ئەمریکا هەفتەى پێشوش هەڕەشەى بڕينى پەيوەنديەكانى لەگەڵ چين كرد و ئاماژەى بەوەشدا، كە لە ئێستادا نايەوێت لەگەڵ "شى جينينگ" سەرۆكى چين قسە بكات.

 

دۆناڵد ترەمپ چەندين تۆمەت ئاراستەى چين دەكات لەوانەش شاردنەوەى زانياريەكانى تايبەت بە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەروەها پەستان خستنە سەر ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بۆ ئەوەى حاڵەتى لەناكاو ڕانەگەيەنێت، هەروەها ڕەتيكردوەتەوە كە زانيارى و داتاكان بدات بە جيهان و هەروەها ڕێگەى نەداوە كە چاوپێكەوتن لەگەڵ زاناكانيدا بكرێت و هيچ كەسێك بچێتە ناو دامەزراوەكانيەوە بۆ لێكۆڵينەوە.

 

پێشتر "شاو ليجيان" وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين، دۆناڵد ترامپى بەوە تۆمەتبار كرد كە خۆى لە پابەندبونەكانى بەرامبەر رێكخراوى تەندروستى جيهان دەدزێتەوە و ئەو نامەشى كە بڵاويكردوەتەوە پڕن لە شتى هەڵبەستراو.