گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایەکی بەریتانیا کاتێکی دیاری کردووە کە حاڵەتەکانی کۆرۆنا دەگاتە سفر

2020.05.20 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
زانایەکی بەریتانیا کاتێکی دیاری کردووە کە حاڵەتەکانی کۆرۆنا دەگاتە سفر

ناس کورد-

زانایەكی بەریتانیا پێشبینی دەکات لە وڵاتەکەى کە دووەم زۆرترین ژمارەى مردن بەهۆی كۆرۆنای تێدایە بەمنزیكانە ئاستی مردن بگاتە سفر گەر بێت و بارودۆخەكە وەكو ئێستا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەرتیانیا بڵاویكردووەتەوە، پرۆفیسۆر كارڵ هینگیان، بەڕێوەبەری ناوەندێكی پزیشكی زانكۆی ئۆكسفۆر ڕایگەیاندووە، ئەگەری دابەزینی ڕێژەی مردووان بەهۆی كۆرۆناوە بۆ ئاستی سفر هەیە تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو باوەڕەدایە تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بگەڕێیت ئەستەمە توشبوویەكی پەتاكە بدۆزێتەوە ئەگەر ئاڕاستەكان بەشێوەی ئێستا بەڕێوەبچن بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی توشبووان.



وتەكانی هینگیان لەكاتێكدایە لە ئینگلتەر و وێڵز بۆ هەفتەی سیێەم لەسەر یەك ژمارەی مردووان بەهۆی كۆرۆناوە دابەزیووە و ئەوەش هیوایەكی بەخشیوە بۆ لەناوچوونی پەتاكە.



هاوکات ئەنگێڵا ماكلین، جێگری گەورە ڕاوێژكارانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، دابەزینی ئاستی مردن لەسەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە، هەروەها توشبووان كەمتر پێویستیان بەهەناسەدانی دەستكرد هەیە.

 

لەكاتی بڵاوبونەوەی پەتاكەوە تا ئێستا لەبەریتانیا 35 هەزار و 341 حاڵەتی مردن لەو وڵاتەدا تۆمار كراوە و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە 248 هەزار و 181 حاڵەت، بەوەش بەریتانیا دووەم وڵاتە لەڕووی ژمارەی مردنەوە لەدوای ئەمریكاوە.