گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

باوکی نێیمار داهاتووی کوڕەکەی یەکلایی کردەوە

2019.04.12 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی نێیمار داهاتووی کوڕەکەی یەکلایی کردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

باوکی نێیمار لە نوێترین لێدواندا داهاتووی کوڕەکەی لەگەڵ یانەکەی یەکلاکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا ئارەزووی گواستنەوەی نێیمار دەکەن.

.

باوکی نێیمار کە لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی، لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئاڕ ئێم سی سپۆرت، ڕەتی کردەوە کوڕەکەی یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵیت و جەختیکردەوە کە  نێیمار دەیەوێت کاتێکی زیاتر لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

.

باوکی نێیمار ئاماژەی بەوەشداوە، ڕێز لە گرێبەستەکەی نێیمار دەگرن لەگەڵ پاریس سانجێرمان و کوڕەکەی پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە ناکات.

.

سەبارەت بە دەنگۆی جێهێشتنی پاریس لەلایەن کوڕەکەیەوە ڕوونیکردووەتەوە، "نێیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و زۆرێک لە یانەکان ئارەزووی گواستنەوەی نێیمار دەکە، بەڵام هاندەرانی پاریس دڵنیادەکەمەوە کە نێیمار لە پاریس دەمێنێتەوە".

.

نێیماری بەرازیلی ساڵی 2017 بەبڕی 222 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێک تا ساڵی 2022 لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندیکرد بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە، بەڵام تەنها پاش ساڵێک لە یاریکردن لە یانە فەڕەنسیەکە بەردەوام دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی دیکەوە بڵاودەبێتەوە، بەتایبەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.