گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەکتیکێکى نوێ لە عێراق تاقی دەکاتەوە’’

نیویۆرک تایمز: ئێران چەند فەرمانێکی نوێی بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق دەرکردووە

2020.05.20 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرک تایمز: ئێران چەند فەرمانێکی نوێی بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق دەرکردووە

ناس کورد-

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، گرژییەکانى تاران و واشنتن ڕوویان لە کەمبوونەوە کردووە بە تایبەتى لە عێراق، دواى ئەوەى تاران پشتیوانى لە مستەفا کازمى کرد و  فەرمانى بە گروپە چەکدارەکانى کرد هێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا ڕابگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى ڕۆژنامەکە، ئێستا ئێران شێوازى قسەکردنى بەرانبەر ڕۆژئاوا خاوکردووەتەوە، سیاسەتى ئیستفزازکردنى گۆڕیوە بۆ سیاسەتى "هاریکارى سنوردار".

 

ئەو گۆڕانە، ئێرانى لە بەرەنگاربوونەوەى ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دورخستووەتەوە کە بەوتەى ئێرانییەکان هەر بەرەنگاربوونەوەیەک سودى بۆ ترەمپ دەبێت لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى وڵاتەکەیدا.

 

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەمریکییەکان پێشوازییان لەو گۆڕانە کردووە لە هەڵسوکەوتى ئێران بەشێوەیەکى ئارام و ناڕاستەوخۆ، سەرەڕاى ئەوەى بە ئاشکرا داننانێن بەهەر گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستى ئێراندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى چەند مانگێک لە هێرش و وەڵامدانەوەى یەکتر لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە عێراق کە هەردولایانى خستبوە لێوارى شەڕ، تاران چالاکى گروپە چەکدارەکانى ڕاگرتووە و بە ڕێژەیەکى گەورە هێرشەکانى کەمکردووەتەوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئێران دژایەتى نیشان نەدا بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەلایەن مستەفا کازمییەوە کە لەلایەن "ئەمریکاوە پشتیوانى دەکرێت".

 

سیاسەتمەدارێکى عێراقى کە ناوى نەهێنراوە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "ئێرن زیادەڕۆیی کرد لە یاریکردن بە کارتەکان لە لوبنان و سوریا، پاشان خۆپیشاندانەکانى پایزى بەدوادا هات، لە ڕاستیدا شیعە دژى ئێران خۆپیشاندانیان کرد و بەرپرسانى ئێرانیان هەژاند".

 

ئێران پێشوازى لە کازمى نەکرد وەک بژاردەیەکى ئەمریکى، بەپێی ڕۆژنامەکە، بەڵکو فشارى خستە سەر حزبە هاوپەیمانەکانى لە عێراق کە پشتیوانى بکەن.