کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
.
لە گەڕەکی مامە یارەی شاری سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.
.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی (مامە یارە)ی شاری سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.
.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.