گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق بڕیاری دا بە دابەشکردنی موچەى مانگی پێنج بەبێ پاشەکەوت

2020.05.19 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق بڕیاری دا بە دابەشکردنی موچەى مانگی پێنج بەبێ پاشەکەوت

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە  دابەشکردنی موچەى مانگی پێنج (ئایار) بەبێ هیچ جۆرە بڕین و پاشەکەوتێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی ئایاری 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بۆ دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین."


لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە عێراقی توشی قەیرانێکی سەختی دارایی کردووە، چەند بەرپرس و پەرلەمانتارێک دەڵێن حکومەت ناچار دەبێت موچەی فەرمانبەران یان ببڕێت یاخود پاشەکەوتیان بکات.


بەڵام ئەو هەواڵە چەندجارێک لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ڕەتکراوەتەوە، هەروەها بانکی ڕافیدەینیش ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە پێدانی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی وەستاند بێت.