گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر بەشێوەیەکی کتوپڕ نوێژی هەینی جێهێشت

2019.04.12 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر بەشێوەیەکی کتوپڕ نوێژی هەینی جێهێشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

دوای ئەوەی ئەمرۆ موقتەدا سەدر بەمەبستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی دەچیتە مزگەوتی كوفەی شاری نەجەف، نوێژەكە تەواو ناكات و بە كتوپڕی مزگەوتەكە بەجێدەهێڵێت.

.

دواتر موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و هۆکاری بەجێهێشتنی کتوپڕی مزگەوتەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە نوێژخوێنان "گوێ بە پیرۆزی شوێنەکان نادەن و بە ناوی ئەوەوە دروشمیان بەرزکردووەتەوە."

.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا، سەدر دەڵێت: "ئاواتم ئەوەیە بەردەوام بتانبینم، هیچ كات نامەوێت لە نێوان من و ئێوە دەرگا یان دیوار هەبێت، بەڵام ڕەفتاری ئێوە بەم شێوەیە خودام لێ‌ تۆڕە دەكات و ناتوانم پەرستشەكانم بە باشی ئەنجامبدەم".

.

سەدر داوا لە نوێژخوێنان دەکات کە جارێکی دیکە بەناوی ئەوەوە دروشم بەرزنەکەنەوە و لەبری ئەوەی ناوی عێراق بەرزبکەنەوە.

 

56790890_293601184888028_8074019542696722432_n.jpg

56956390_1088724111307483_618691391903498240_n.jpg