گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لەبارەى ’’بوونی ئاڵای هاوڕەگەزخوارەکان’’ لە پەرتوکی ئاینی ئیسلاميدا

2020.05.19 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لەبارەى ’’بوونی ئاڵای هاوڕەگەزخوارەکان’’ لە پەرتوکی ئاینی ئیسلاميدا

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەتیکردەوە ئەو ڕەنگانەی لەسەر بەرگی پەرتوکی وانەى پەروەردەی ئیسلامیی پۆلی شەشەمی بنەرەتیدا هەیە ڕەنگەکەکانی ئاڵای هاوڕەگەزخوازەکان بێت، دەشڵێت، وێنەی بەرگی ئەو پەرتوکەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە وێنەی چاپێکی کۆنی بابەتەکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بابەتێک بڵاوبوەوە کە گوایە بەرگی ئەو پەرتوکە کە لەلایەن حکومەتەوە چاپ کراوە ئاڵای هاوەڕگەزبازەکانی لەسەرە.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ئەو قسانەی ڕەتکردووە و ڕایگەیاند: "ئەو ڕەنگانەی کە لەسەر بەرگی پەرتوکی پەروەردەی ئیسلامی هەیە  ئاڵای هاوڕەگەزبازەکان نییە، بەڵکۆ ڕەنگی پەلکەزێرینەیە". 

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەو وێنەیەی کە بڵاکراوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی چاپێکی کۆنی بابەتەکەیە کە ڵەئێستادا کار پێناکرێت، چونکە ئەوەی ئێستا دراوە بە قوتابیان چاپە نوێیەکەی بابەتەکەیە کە لە ساڵی 2019دا چاپکراوە.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو ڕەنگانەی کە لەسەر بەرگی چاپە کۆنەکەشدا هەیە ڕەنگی دیاردەی (پەلکەزێڕینەیە) کە دیاردەیەکی سروشتییە و دوای کۆتایی بارانبارین ڕوودەدات کە پێک هاتووە لە شەش ڕەنگی کاڵ  ئەوەش جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕەنگەکانی ئاڵای هاوڕەگەزبازەکان، چونکە ئاڵاکەی ئەوان لە شەش ڕەنگی تۆخ پێکهاتووە.

 

وەزارەتی پەروردە حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دانانی ڕەنگەکانی پەلکەزێرینە لەسەر بەرگی  بابەتی پەروەردەی ئیسلامی بۆ سەرنج ڕاگێشانی قوتابیانی ئەو قۆناغەیە ، چونکە ئەو ڕەنگانە درووستکراوی دەستی خودای مەزنە، بۆیە دەبێت بزانن  کە توانا و دەسەڵاتی خۆ گەورە سنوردارنییە.