گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەریکە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت

نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا لە عێراق پڕ بوون لە توشبوو

2020.05.19 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا لە عێراق  پڕ بوون لە توشبوو

ناس کورد-

شانەى پەرلەمانى قەیرانەکان لە عێراق هۆشداریدا لەوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، دواى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان بۆ ئاستێکى بەرز.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەباس علێوى، ئەندامى شانەى پەرلەمانى قەیرانەکان لە عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند "نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کەرەنتین لە بەغدا پڕ بوون لە توشبووانى کۆرۆنا و ناتوانن توشبووى دیکە وەربگرن".

 

وتیشى "نەسەپاندنەوەى قەدەغەى هاتووچۆى سەرتاسەرى دەبێتە هۆى ئەوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت".

 

عەباس علێوى باسى لەوەشکرد، تۆمارکردنى رێژەیەکى زۆرى توشبوو لە بەغدا ئاماژەیەکى مەترسیدارە و وڵات بەرەو قەیرانێکى تەندروستى گەورە دەبات.

 

هەروەها داواى لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران کردووە قەدەغەى هاتووچۆى سەرتاسەرى ڕابگەیەنێت و رێوشوێنەکان توند بکاتەوە لەرێگەى بڵاوکردنەوەى مەفرەزەکانى پۆلیس و هێزى ئەمنى لەو ناوچانەى پابەندى رێنماییەکان نابن بەجۆرێک تیمى تەندروستى لەگەڵیاندا بن و چاودێرى هاوڵاتییان بکەن.

 

دوێنێ (دووشەممە) عێراق بەرزترین ئامارى رۆژانەى کۆرۆناى تۆمارکرد، بە تۆمارکردنى 150 توشبووى نوێ کە زۆرینەیان لەبەغدان.

 

ژمارەى گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە ئێستادا سێ هەزار و 554 کەسە، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 310 کەسیان چاکبوونەتەوە و کۆی گشتی مردووانیش گەیشتووەتە 127 کەس.