گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەزاران هاووڵاتى تورکیا لەزێدى خۆیان هەڵدەکەنێت

تورکیا یەکەم تۆربینی بەنداوی ئەلیسۆ دەخاتە کار.. عێراق تینوو دەکات

2020.05.19 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا یەکەم تۆربینی بەنداوی ئەلیسۆ دەخاتە کار.. عێراق تینوو دەکات

ناس کورد-

سبەی یەکەم تۆربینی بەنداوی ئەلیسۆی تورکی لەسەر ڕووباری دیجلە دەکەوێتە کار کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو ڕێژە ئاوەی کە دەگات بەعێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، تورکیا بڕیاریداوە سبەی (چوارشەممە) یەکەم تۆربینی بەنداوی "ئەلیسۆ" کە پێکهاتووە لە شەش تۆربین بخاتە کار.

 

 ڕۆێتەڕز ئاماژەی بەوەکردووە  "بەنداوی ئەلیسۆ کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە ساڵی 1997وە حکومەتی تورکیا بڕیاری دروستکردنی داوە و تائێستا زیاتر لە 80 هەزار هاووڵاتی تورکیاش بەهۆی ئەو بەنداوەوە  ماڵوێرانبوون ئەوەش بەهۆی گواستنەوەیان لە زێدی خۆیان بۆ ناوچەکانی تری تورکیا" .

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو، پاش ئەوەی تورکیا بۆ ماوەی چەند ساڵێک کارەکانی لە بەنداوەکە ڕاگرتبوو، بەڵام دواجار بڕیاری دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە بەنداوەکەدا، لە ئێستادا تورکیا سەرقاڵی پڕکردنی بەنداوەکەیە کە ئەوەش وادەکات مەترسی گەورە بۆ سەر کایەکانی کشتوکاڵیی و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دروست بکات.

 

بەهۆی کەمی باران و کورتهێنانی ڕێژەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلەو و فورات، حکومەتی عێراق ناچاربوو لەساڵی 2017 وە  چەندین ڕێکار بگرێتە بەر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە کە ئەوەش وایکرد ڕێگری بکات لە چاندنی چەند جۆرە بەروبوومێک وەک برنج.

 

 لە ئێستادا عێراق بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیانی پشت دەبەستێت بە ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلەو وفورات، بەڵام بەهۆی گرفتی وشکە ساڵی و دروستکردنی بەنداو لە سەر ئەو دوو ڕوبارە لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە وایکردووە ملیۆنان هاووڵاتی عێراق دووچاری هەڕەشەی تینوبوون ببنەوە، ئەوەش وایکرد ساڵی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندان لە شارەکانی باشوری عێراقدا دژ بەکەمی ئاوی خواردنەوە سەرهەڵ بدات.

 

 بەنداوی ئەلیسۆ، لەسەر ڕووباری دیجلە دروستکراوە بەدرێژی هەزارو 820 مەترو بە بەرزی 135 مەتر، پانتایی حەوزی گلدانەوەی ئاوەکەی بە 300 کیلۆمەتر دووجار مەزەندە دەکرێت، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی نزیکە  20.93 بليۆن مەترشەش جاری هەیە و پێشبینی دەکرێت بەنداوەکە بتوانێت نزیکەی هەزارو 200 میگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.