کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەشی ڕاگەیاندنی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی ئەوهەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لە بوونی کێشەیەکی هونەریی کردووە لە فڕۆکەیەکی مەدەنی عێراق یاخود نیشتنەوەی بە ناچاریی لە کاتێکدا کە لە بەغداوە بەرەو هەولێر گەشتیکردووە.
.
وتەبێژی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی جیهاد کازم بە ناس-ی ڕاگەیاند، هێڵە ئاسمانییە عێراقیەکان و فڕۆکەوانی مەدەنی هیچ ڕوداوێکی لەو شێوەیەی تۆمارنەکردوە و هەموو فڕۆکەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتونەتەوە.
.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاند و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کردبوو کە فڕۆکەیەک کە لە بەغدادەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتووە، توشی کیشەیەکی هونەری بووە، هاوکات باس لەوەش کراوە کە هەرچەندە فڕۆکەکە دەبوو بە 40 خولەک لە بەغداوە بگاتە هەولێر "بەڵام دوای ئەوەی کە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی کێشەکە چارەسەر بکات، بەماوەی دوو کاتژمێر بە سەلامەتی توانیویەتی بنیشێتەوە."