گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدرا

ڕاگەیاندنى ئەمنى: کاتیۆشایەک لەناوچەى سەوز کەوتە خوارەوە

2020.05.19 - 08:23
ڕاگەیاندنى ئەمنى: کاتیۆشایەک لەناوچەى سەوز کەوتە خوارەوە

ناس کورد-

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى کەوتنەخوارەوەى کاتیۆشایەکى لەناوچەى سەوز راگەیاند کە تەنها زیانى ماددى بەدواوە بوو.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) هاوکات لەگەڵ دەنگى لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوە، کاتیۆشایەک لەناوچەى سەوز کەوتە خوارەوە کە ئەو ناوچەیە چەندین باڵەخانەى حکومى و دبلۆماسیى و هەروەها باڵیۆزخانەى ئەمریکاى تێدایە.

 

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "کاتیۆشایەک بەسەر ماڵێکى چۆڵى ناوچەى سەوز لە نێوەندى شارى بەغدا، کەوتۆتە خوارەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى شانەکە "بەگوێرەى زانیارییەکان کاتیۆشاکە لەگەڕەکى ئیدریسى لەشەقامى فەڵەستین ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراوە و لە ئەنجامدا تەنها زیانى ماددى هەبووە و زیانى بە دیوارى ماڵەکە گەیاندووە".