کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
هاوڵاتییه‌كى قەزای خورماتوو كه دانیشتووى گه‌رمیان بووه، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا به فیشه‌ك "كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا" ئەوەش بە وتەی پۆلیس.
.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی لەناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی سادق جەعفەر سدیق كه لەدایکبووی 1985ـە، "هێنراوەته بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار له قه‌زاكه کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".
.
وتیشى، "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا کە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و خه‌ڵكى خورماتووه، فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە".
.
وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمی هاوڵاتییه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە".