گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆتە ئایكۆنی شارەكە

بەوێنە: پۆلیسێكی كەشخەی هەولێر سەرنجی گەشتیارانی راكێشاوە

2019.04.12 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە: پۆلیسێكی كەشخەی هەولێر سەرنجی گەشتیارانی راكێشاوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

شێوازی جلوبەرگ و بەژنزرافیی پۆلیسێكی شاری هەولێر، سەرنجی گەشتیارانی ئەو شارەی بەلای خۆیدا راكێشاوە و بۆتە ئایكۆنێك بۆ شارەكە و پەیتا پەیتا وێنەی لەگەڵ دەگرن.

عیسام مەحمود تەمەنی 39 ساڵە كارمەندێكی پۆلیسی شاری هەولێرە، شێوازی پۆشاكەكەیی و لەشو لارە جوانەكەی وای لێكردووە ببێتە جیگەی سەرنجی خەڵكی شارەكە و ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارێزگای هەولێر دەكەن. گەشتیاران بە بینینی دڵخۆش دەبن و وێنەی لەگەڵ دەگرن.

عیسام دەڵێت:" لە منداڵیەوە خولیای وەرزش و لەشجوانیم، ماوەیەكی زۆر یاری كۆنفۆم دەكرد، لە ساڵی 1998 چوومە ریزی هێزەكانی پۆلیسەوە و بڕیارمدا ستایلی خۆم و جستەم بگۆڕم بەو شێوەیەی ئێستا دەیبینن".

ئاماژە بەوەش دەكات، كاتێك ستایلەكەی گۆڕیوە باوەڕی نەكردووە ببێتە كەسێكی سەرنجڕاكێش و خۆشەویست بەلای خەڵكەوە و كەمەندكێشی سەرنجی ئەو گەشتیارانە بكات كە دێنە شارەكەی.
عیسام جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ستایلی جلوبەرگ و پێداویستییەكانی دەركەوتنی بەو شێوە سەرنجڕاكێشە لەسەر گیرفانی خۆی دەیكڕێت.

پیشەكەشی نەبۆتە هۆی ئەوەی كە داببڕێت لە خوێندن و بەردەوامە لە برەودان بە خوێندنەكەیی و توانیوویەتی لەگەڵ پیشەكەیدا بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە زانستە ئاینییەكاندا بەدەست بهێنێت.

ئاواتی ئەوەیە خولێكی ئەفسەران بكرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری تیادا بكات و پلەی مولازمی یەك وەربگرێت.