گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەبوونى کارەبا سێ کاتژمێر کارکردنى لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگرت

بەڕێوەبەری گشتى هاتووچۆی سلێمانی: دەسەڵاتی خەرجکردنی یەک هەزار دینارم نیە بۆ هەر گرفتێک

2020.05.18 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری گشتى هاتووچۆی سلێمانی: دەسەڵاتی خەرجکردنی یەک هەزار دینارم نیە بۆ هەر گرفتێک

ناس کورد - رۆژیار سیروان 

بەهۆی گرفتی پچڕانی کارەباوە بۆ چەند کاتژمێرێک مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگیرا و بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، بەهۆی لێچوونی ڕۆن لە محاویلەی سەرەکی بەرێوەبەرایەتییەکە کارکردنی راگرتووە و توانای چاککردنەوەیان نیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمرۆ (دووشەممە، 18ی ئایاری 2020)،  بۆ چەند کاتژمێرێک دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگیرا و مامەڵەی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان وەستێنرا، ئەوەش قەرەباڵغییەکی زۆری لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دروستکرد. 

 

فەرەیدوون عومەر، بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بەناس کوردی راگەیاند: "دوێنێ (یەکشەممە) محاویلەی سەرەکی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گرفتی لێچوونی رۆنی هەبوو، بۆیە کوژێنرایەوە بۆ ئەوەی زیانی زیاتر بەدوای خۆی نەهێنێت، بەڕێکەوت مۆلیدەکانی خۆشمان کێشەی تەکنیکی بۆ دروست بوو و  بۆ چەند کاتژمێرێک مامەڵەی سەرجەم هاووڵاتیان راگیرا و هەر بۆیە قەرەباڵغیەکی زۆر دروست بوو". 

 

وتیشی: " لێرە توانای خەرجکردنی یەک هەزار دینارم نیە بۆهەر گرفتێک کە دروست دەبێت، پێویست بە رۆتیناتێکی زۆر و وەڵامدانەوەی وەزارەت دەکات بۆیە  یەکێک لە خاڵە باشەکانی سیستەمی لامەرکەزی بۆ چارەسەرکردنی دوو گرفتی لەمجۆرە سوودی لێدەبینرێت". 



بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، کاری نۆ هەفتەی رابردوو لەسەر شانیان کەڵەکەبووە بەهۆی راگرتنی دەوامی فەرمیەوە، بۆیە رۆژانە هاوڵاتیەکی زۆر سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکەیان دەکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. 

 

هاوکات رەخنەشی لە هاووڵاتیان گرت کە پابەندی ئەو رێکارە تەندروستیانە نابن کە لەناو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ گیراوەتەبەر. 

 

هاوکات فەرەیدون عومەر ڕونیکردەوە وەزارەتی ناوخۆ لێخۆشبوونی بۆ ماوەی بەسەرچوونی مامەڵەی هاووڵاتیان تا 1ی حوزەیران دریژکردۆتەوە و داواى لەهاووڵاتیان کرد بەپێی سیستەمی ئۆنلاینی بەرێوەبەرایەتییەکە سەردان بکەن.