گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: کەمبوونەوەی کارەبا بەدەرە لە دەسەڵاتی ئێمە

2020.05.18 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: کەمبوونەوەی کارەبا بەدەرە لە دەسەڵاتی ئێمە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا قەیرانی دارایی و چەند گرفتێکی تەکنیکییە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه‌ى كه‌ رویداوه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ توانا و ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاره‌باى سلێمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانی ڕایگەیاند: " به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و دروستبوونى چه‌ند گرفتێكى ته‌كنیكى و ئه‌نجامنه‌دانى كارى سیانه‌كردن كه‌ پێویست بوو پێشتر بكرایه،‌ به‌ڵام به‌هۆى كه‌ره‌نتینه‌ و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ئه‌و سیانه‌كردنه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با".

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە: "کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى، بۆیه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و دابه‌زینه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بوه‌ته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: " ئه‌وه‌ى كه‌ رویداوه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ توانا و ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاره‌باى سلێمانى و وه‌زاره‌تى كاره‌باش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 17ی ئایاری 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردبوو، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا ، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت و  وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.