ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرمی بەردەوام بەرزدەبێتەوە و نزیکە بەرەو 40 پلە دەڕوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 18 ی ئایاری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، 38 پلە دەبێت و لە سلێمانی 35 پلە، هەروەها لە دهۆک 37 و لە کەرکوکیش 41 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ سێشەممە، گۆڕانکارییەکی ئەوتو ڕوونادات و تەنها پلەی گەرمی چەند پلەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە.