کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ڕوانگەی سوریی بۆمافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزی ئاسایشی ڕۆژاڤا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراوە 283 چەکداری داعشیان ئازادکردووە، ئەوەش بە نێوەندگیریی چەند کەسایەتییەکی عەشیرەتەکان بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕوانگەی سوریی، چەکدار و ئەندامەکان داعش لەناو زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوون.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئەو چەکدارانەی داعش لە شارەکانی حەسەکە، عەین عیسا و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستگیرکرابوون و بەنێوەندگیریی عەشیرەتەکانی ئەو ناوچانە ئازادکراون.
تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسانی کورد لە باکوری سوریا هیچ زانیارییەکانیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.