ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی فراوانی سەربازی بەناوی "شێرەکانی جەزیرە" ڕاگەیاند بۆ پشکنینی بیابانەکانی نێوان باکوری پارێزگای ئەنبار و باشوری نەینەوار و ڕۆژئاوای سەڵاحەدین تا دەگاتە سەر سنوری سوریا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی ئایاری 2020، تۆڕەکە کە سەر بە سوپای عێراقە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە پاککردنەوەى ئەو ناوچانەیە لە پاشماوە و شانە چەکدارییەکانی داعشە کە بەمدواییە هێرشە سەربازییە لەناکاوەکانیان دەستپێکردووەتەوە.
دەشڵێت، ئۆپراسیۆنەکە "دۆڵی سەرسار، سنیسلە و راوە و شەعبانی و تەریفاوی و دۆڵی عەجیج دەگرێتەوە" و جەختیکردووەتەوە کە ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە و سەڵاحەدین و نەینەوا و حەشدی شەعبی و عەشائیریش بەشداری تێدا دەکەن، ئەوە جگە لە پاڵپشتی ئاسمانی سوپا.
ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بۆ توندوتۆڵکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و داواکراوانە.