گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێواز فایەق: کوردستانیان لە هەموومان توڕەن و ناڕەزایەتییەکانیان سنور ناناسێت

2020.05.17 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێواز فایەق: کوردستانیان لە هەموومان توڕەن و ناڕەزایەتییەکانیان سنور ناناسێت

ناس کورد-

 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیانەوە هاتەدەنگ و دەڵێت، کوردستانیان لە هەموویان توڕەن و لێگەرێن با بە ئازادانە گوزاراشت لە خۆیان بکەن، دەشڵێت، ئەرکی دەسەڵاتە گوێڕایەڵیان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: "کوردستانیان لە هەموومان تووڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنوور ناناسێت، ئەوان لە دهۆک بن یان هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە،هەڵگری خەمێکی هاوبەشن و بە ئاسانی یەکتر ئەدۆزنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لێگەڕێن با ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بکەن، ئەرکی دەسەڵاتی سیاسییە گوێڕادێریان بێت و وەڵامی ئەرێنی بۆ داواکانیان هەبێت".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاووڵاتیان و بەتایبەت مامۆستایان لەشاری دهۆک سەریهەڵدا، بەڵام بەپاساوی نەبوونی مۆڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوە بە خۆپیشاندان کرا و بەوتەی چالاکانی مەدەنی شارەکە، زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکران.