گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای لەیدی گاگا و مادۆنا گروپێکی هاککەر هەڕەشەی ئابڕوبردنی ترەمپ دەکەن

2020.05.16 - 23:59
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای لەیدی گاگا و مادۆنا گروپێکی هاککەر هەڕەشەی ئابڕوبردنی ترەمپ دەکەن

ناس کورد-

 

گروپێکی هاککەری ئەلیکترۆنی، هەڕەشە لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن و دەڵێن،ئەگەر  42 ملیۆن دۆلاریان پێنەدات ئەوا لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەندێک بەڵگەی ئابڕوبەرەوە ئابڕوی دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵی"ئین بی سی نیۆز"ی ئەمریکی و ڕۆژنامەی "سەندەی تایمز"ی بەریتانی، بڵاویانکردەوە، گروپێکی هاککەری ئەلکترۆنی بە ناوی "ئاڕ ئیڤڵ" هەڕەشەی ئابروبردنی دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان کردوە، ئەوەش  لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند بەلگەیەکی ئابروبەرە، ئەگەر ترەمپ 42 ملیۆن دۆلاریان پێ نەدات.

 

پێشتر ئەو هاککەرانە هەفتەیەک مۆڵەتیان دابووە ترەمپ بۆئەوەی 21 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئامادە بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ترەمپ بێمنەتی نیشاندا و پارەکەی پێنەدان، بۆیە ئەوانیش یەک هەفتەی دیکە مۆڵەتەکەیان  درێژکردوەتەوە و پارەکەشیان دوو هێندە زیاد کردووە  کە  ئێستا داوای 42 ملیۆن دۆلار دەکەن. 

 

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان ئەو گروپە هاککەرە پێشتر توانیویانە بچنە ناو بەرنامەی کۆمپانیای Grubman Shire Meiselas & Sacks  ئەمریکی کە تایبەتە بە پارێزەری و ژمارەیەک  دۆسێ و بەڵگەنامەیان لەو کۆمپانیایە دزیوە.

 

 هاککەرەکان لە هەڕەشەکانیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا بە قەبارەی 756 گێگابایت بەڵگەی نهێنیی هەریەک لە لەیدی گاگا، مادۆنا و چەند گۆرانیبێژێکی دیکەیان دەستکەوتووە و پارەیان پێ پەیداکردووە.

 

 گرووپە هاککەرەکە هەڕەشەیەکی شەش پەڕەییان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا نووسیویانە: "ئامانجی داهاتوومان ئابڕوبردنی دۆناڵد ترەمپە".

 

 گرووپەکە دەڵێن: "خۆتان دەزانن رکابەری هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا گەرمە و بەڵگەی ئابڕوبەرمان لەسەر دۆناڵد ترەمپ دەستکەوتووە، ئەگەر دەتەوێت وەکو سەرۆک بمێنیتەوە، پارەمان بۆ بنێرە، پارە نەنێریت لەوانەیە بۆ هەمیشە دەستبەرداری ئەو خەونەت ببیت".

 

 سەرباری هەڕەشەکانیان، بەڵام تائێستا گرۆپەکە هیچ  بەڵگە و زانیارییەکی  نەخستوەتەڕوو کە ئەو بسەلمێنێت ترەمپ لە ژێر مەترسی ئابروچووندایە.

 

بریت کاڵۆ، پسپۆڕلە بواری تویژنەوەکانی تایبەت بە بەرنامەی هاککەرەکان و قەڵاچۆکردنی  ڤایرۆسی ئەلکترۆنی لەوباریەوە دەڵێت: "پێدەچێت ئەوەی هاککەرەکان بەرامبەر بە ترەمپ دەیەکەن  تەنها هەڕەشە بێت، بەڵام ئەگەری ئەوەشی هەیە ئەوانە جدی بن لەبەردەستبوونی ئەو بەڵگانەدا".