گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانە بەڵام رێگەیان نەدا ژەمێکی بەیانی لەگەڵ دەستگیرانەکەی لە ڕێستوڕانتێکدا بخوات

2020.05.16 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانە بەڵام رێگەیان نەدا ژەمێکی بەیانی لەگەڵ دەستگیرانەکەی لە ڕێستوڕانتێکدا بخوات

ناس کورد-

پاش کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی لە وڵاتەکەی، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاندا ویستی نانی بەیانی لەیەکێک لە خواردنگەکانی شاری ویلنگتۆنی پایتەخت بخوات، بەڵام بەهۆی پڕبوونی جێشتخانەکە لە کڕیاڕان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە فایرۆسی کۆرۆنا، ڕێگەی پێنەدرا بڕواتە ژورەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جاسیندا ئێردرن، سەرۆکوەزیرانی وڵاتی نیوزیلاندا، پاش کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی لە وڵاتەکەی و بەمەبەستی خواردنی ژەمی بەیانیان لەگەڵ دەستگیرانەکەیدا ڕوویان لەیەکێک لە خواردنگەکانی شاری ویلنگتۆنی پایتەخت کرد، بەڵام کارمەندانی خواردنگەکە ڕێگەیان پێنەدان بچنە ژورەوە.

 

بەگوێرەی میدیاکان، ئەو دەمەی کە سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاندا ویستویەتی لە خواردنگەکەدا ژەمێکی بەیانی بەخوات، خواردنگەکە پڕبووە لە کڕیار، بۆیە کارمەندانی ئەو شوێنە پۆزشیان بۆ هێناوەتەوە و پێیان وتووە: "ئێمە ڕێکاری خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو دەکەین، بۆیە دەبێت هەندێک لە دەرەوە چاوەڕێ بکەیت تا ئەوانەی لە ژورەوەن  دەچنەدەرەو ئەوجا نۆرەت دێت".

 

لای خۆشییەوە کلارک گیڤۆرد، دەستگیرانی سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاندا دوای بەسەرهاتەکەیان لە هەژماری خۆی لە تویتەر توێتێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا وتویەتی: "خەتای من بوو دەبوایە پێش ئەوەی ڕوو لەو شوێنە بکەین من پێشترشوێنم بگرتایە، پێم خۆشبوو پاش ئەوەی نەچوینە ژۆرەوە کارمەندانی ڕێستوڕانتەکە بە دواماندا بهاتنایە، چونکە بەڕاستی خواردن و خزمەتگوزاری ئەو ڕێستوڕانتە زۆر نایابە".   

   

 نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاندا لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە: "لە کاتی پابەند بوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو کەسێک ئەگەری هەیە دوچاری ڕووداوێکی لەو شێوەیە بێت، بۆیە سەرۆکوەزیرانیش دەڵێت، ئەو وەک هەموو هاووڵاتییەکی دیکە لە دەرەوە چاوەڕێی کردوە تا دەرفەتێک دروست بێت و بچێتە ژورەوە".   

 

جاسیندا ئێردرن، سەرۆکوەزیرانی وڵاتی نیوزیلاندایە، لە پێشەنگی ئەو سەرۆک حکومەتانەی جیهاندا بوو کە بەشێوەیەکی خێرا مامەڵەی لەگەڵ  بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆررنادا کرد کە ئەوەش وایکرد ببێتە مایەی دەستخۆشی هاونیشتیمانیانی وڵاتەکەی، بەجۆرێک ڕێژەی توشبوون بەو پەتایە لە نیوزیلاند بەراورد بە وڵاتانی جیهان شایەتی باسکردن نییە.