گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێكى گەرماى بەهێز ڕوو لە عێراق و هەرێم دەكات

2020.05.16 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێكى گەرماى بەهێز ڕوو لە عێراق و هەرێم دەكات

ناس کورد-

 

شارەزایەکی کەشناسی عێراقى دەڵێت، شەپۆلێكى گەرماى بەهێز و نائاسايى ڕوو لە عێراق دەكات و ئەوەش لە ڕۆژى يەكشەممەوە كاريگەريەكەى دەستپێدەكات و تا كۆتايى هەفتە بەردەوام دەبێت، دەشڵیت، پلەی گەرمی دەگاتە سەرو 40 پلە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دورى، پێشبينيكەر شارەزای کەشناسی ديارى عێراقى بڵاويكردوەتەوە، شەپۆلێكى گەرماى بەهێز و پێشوەخت و نائاسايى لە ڕۆژى يەكشەممەوە كاريگەريەكەى لەسەر عێڕاق دەردەكەوێت و لە كۆتايى هەفتەدا دەگاتە لوتكە.

 

باسى لەوەشكردوە، پێشبينى دەكرێت لە زۆربەى ناوچەكانى باشور و ناوەڕاست لەناويشياندا بەغداى پايتەخت بەرزترين پلەكانى گەرمان ناوەڕاستى چلەكان ببڕێت.

 

سەبارەت بە ناوچەكانى هەرێمى كوردستان و ناوچەكانى باكورى و خۆرئاواى عێڕاق بەگشتى باسى لەوەكردوە، پلەكاتى گەرما لە سەرەتاكانى چلەكاندا دەبن لە زۆرينەى ناوچەكانى باكور و خۆرئاوا.

 

ئەو پێشبينيكەرە پێشیوايە، تا كۆتايى هەفتە شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت و لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو و كە سەرەتاى ڕۆژانى جەژنە پلەكانى گەرمان دادەبەزن و كەمێك كەمتر دەبن لە كاتە سروشتيەكان لەم كاتانەى ساڵدا.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، هەروەها شەپۆلەكە كاريگەرى لەسەر توركياش دەبێت و بە بەهێزيش دەدات لە دەوڵەتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وڵاتى شام.