ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستیى عێراق تۆماركردنى دەيان توشبوى ترى ڤايرۆسى كۆرۆناى ڕاگەياند و چوار توشبوى تريش گيانيان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، 3100 پشكنينى نوێ لەسەرجەم تاقيگەكانى عێراق بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەنجام دراون و بەوەش كۆشى گشتى ئەو پشكنينانەى لەسەرەتاوە تا ئێستا ئەنجامدراون گەيشتوەتە 146594 پشكنين.
ڕونيكشراوەتەوە، لە پشكنينە نوێكاندا 67 توشبوى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون کە 58 حاڵەتیان لە بەغدا و پێنج حاڵەتیش لە زیقار بوون و لە هەریەکە لە بەسرە، ميسان، كەركوك و نەينەوا يەكى يەك توشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتى تەندروستى ڕونيشيكردوەتەوە، هەروەها 37 توشبوش چاكبونەتەوە، 16 کەس لە بەغدا، 13 لە بەسرە، سێ لە بابل، دوو کەس لە کەرکوک و لە هەولێر و واست یەکی کەس چاکبوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، چوار توشبوى دیکەش گيانيان لەدەستاوە كە هەر چواريان لە شارى بەغدان.
بەوەش كۆى گشتى توشبوانى كۆرۆنا لە عێراق گەيشتە : 3260
ژمارەى ئەوانەى چاكبونەتەوە: 2126
ژمارەى ئەوانەى گيانيان لەدەستداوە: 121
ژمارەى ئەوانەى چارەسەر وەردەگرن: 1013