گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دهۆک؛ خۆپیشاندان کۆتایی پێهێندرا و زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکران

2020.05.16 - 18:29
دهۆک؛ خۆپیشاندان کۆتایی پێهێندرا و زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکران

ناس کورد-

خۆپیشاندانی مامۆستایان و چالاکوانانی شاری دهۆک کۆتایی پێهێندرا و بەوتەی چالاکوانان، زیاتر لە 100 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستگیرکراون.

 

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2020، لەشاری دهۆک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی خراپی بارودۆخی هاووڵاتیان و نەبوونی موچە ئەنجامدرا، بەڵام بەپاساوی نەبوونی مۆڵەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە ڕێگری لە خۆپیشاندەران کرا و بڵاوەیان پێکرا.

 

پەیامنێری ناس کورد لە دهۆک ڕایگیاند، ڕێگرییەکی زۆر لە خۆپیشاندەران کرا و بڵاوەیان پێکرا و ئێستا خۆپیشاندانەکە کۆتایی هات.

 

وتیشی،  بەوتەی چالاکوانان و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 100 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە زۆرینەیان مامۆستان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی خۆپیشاندان، شەوی ڕابردوو بەدەل بەرواری، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکرا و ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.