گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایەکی ڕوسی : کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی دورودرێژ دەمێنێتەوە و بەمزووانە کۆتایی نایەت

2020.05.16 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
زانایەکی ڕوسی : کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی دورودرێژ دەمێنێتەوە و بەمزووانە کۆتایی نایەت

 

ناس کورد-

زانایەکی ڕوسیی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان، ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی دورودرێژ لە ناوکۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە و ترس و نەهامەتییەکی زۆریش دروستدەکات، دەشڵێت، ڤایرۆسەکە ئەگەری هەیە خۆی بگۆڕێت یان بە شێوەی ئێستای هەر بمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلکساندەر گینتزبێرگ، بەڕێوەیەری ناوەندی "جامالیا" نەتەوەیی بۆ تویژینەکانی تایبەت بەزانستی  نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕوسیا، ڕایگەیاند: "پێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوەی ئێستای خۆی بگۆرێت بۆ چەند شێوەیەکی جیاواز، وەک ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا یان ئەوەیە هیچ گوڕانکارییەکی بەسەردا نەیەت و شێوەی ئێستای جێگیر بێت وەک ڤایرۆسی "سورێژە" کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا  بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و پارێزگاری لە شێوەی خۆی کردوە". 

 

ئەو زانا ڕوسییە ئەوەی ڕوونکردوەتەەوە: "ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوەی خۆی نەگۆڕی ئەوا دەبێت ئەو ڤاکسینەی کە ئێستا وڵاتانی جیهان سەرقاڵی دۆزینەوەین بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە زۆرەملێ  بدرێت بە هەموو دانیشتوانی جیهان". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " ڤاکسینەکە دەبێت بچێتە چوارچێوەی بەرنامەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە و بە خشتەیەکی دیاریکراو هەموو تەمەنە جیاوازەکان بگرێتە خۆی". 

 

 گینتزبێرگ جەختیلەوەشکردوەتەوە: "پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی دورو درێژ لە ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە و مرۆڤ بەدەستیەوە دەناڵێنێت، ئەگەری زۆرە شەپۆلی دووەم و سێیەمی نەخۆشیەکە لە ماوەی داهاتوودا دانیشتوانی سەر زەوی بخاتە مەترسییەکی جدییەوە".

 

لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی دوایین ئامارە جیهانیەکان ڤایرۆسەکە زیاتر لە چوار ملیۆن 650 هەزاری کەسی لەسەر گۆی زەوی گیرۆدە کردووە و نزیکەی 310 هەزار کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.